We use cookies to give you the best possible online experience. If you continue, we'll assume you are happy for your web browser to receive all cookies from our website. See our Privacy & Cookie policy statement for more information on cookies and how to manage them.

خزمەتگوزاری یاسایی پەنابەران و بابەتە پەیوەندیدارەکان- تێبینی و زانیاری بۆ داواکاران

چۆن بۆردی یاریدەدەری یاسایی دەتوانێ یارمەتیت بدات؟
ئەگەر داوای خزمەتمەتگوزاری یاسایی پەیوەندیدار بە پەنابەران و پاراستنی سەرەتایی یاخود بابەتی پەیوەندیدار پێشکەش بکەیت، بە زووترین کات ئەم خزمەتگوزاریانەی لای خوارەوەت پێشکەش دەکەین کە پێکهاتوون لە:
> ئامۆژگاریکردنت پێش ئەوەی داواکری مافی پەنابەرێتی پێشکەش بە نوسینگەی کۆمسیۆنی داواکاری پەنابەران بکەیت.
> ئامۆژگاریکردنت پێش چاوپێکەوتنت لەگەڵ نوسینگەی کۆمسیۆنی داواکاری پەنابەران .
> ئامۆژگاریکردنت پێش ئەوەی چاوپێکەوتن لەگەڵ  نوسینگەی کۆمسیۆنی داواکاری پەنابەران سەبارەت بە پاراستنی سەرەتایی ئەنجامبدەیت تاوەکو ئاگاداربیت لە رێسا نوێیەکانی پێشکەشکردنی داواکاری بۆ پاراستنی سەرەتایی.
> لەکاتی چاوپێکەوتن لەگەڵ پارێزەرەکەت، وەرگێرت بۆ دابین دەکەین.
> ئەگەر داوای پەنابەریت لە وڵاتێکی تری یەکێتی ئەوروپا کردووە، ئامۆژگاریت دەکەین تاوەکو بە نوسراو داوا لە نوسینگەی کۆمسیۆنی داواکاری پەنابەران بکەین داواکاریەکەت وەکو داواکاری پەنابەری لە ئێرلەندە مامەڵەی لەگەڵدا بکرێت.
> ئامۆژگاری پێشوەختەت پێشکەش دەکەین و نوێنەرت لە دادگای پیاهەڵچونەوە بۆ دەستنیشان دەکەین تاوەکو بەرگریت لێبکات لە هەر بریارێک کە دژی داواکاری مافی پەنابەرێتیت یاخود پاراستنی سەرەتایت لەلایەن نوسینگەی کۆمسیۆنی داواکاری پەنابەرانەوە دەدرێت.
> ئامۆژگاری پێش وەختەو ئمادەبوونی نوێنەرمان لە دادگای ناوچەیی ئەگەر هاتوو بەشێوەیەکی کاتی بە گوێرەی یاسای پەنابەران بۆ ساڵی ١٩٩٦ دەستبەسەرکرایت (بۆردی یاسایی ناتوانێ نوێنەرایەتیت بکات ئەگەر هاتوو بە ئەنجامدانی تاوانێک سزادرایت).
> هاوکاریکردنت لە پێشکەشکردنی داواکاری رۆیشتن و مانەوەت
و
> ئامۆژگاریکردنت سەبارەت بە فەرمانی پەیوەندیدار بە دیپۆرتکردنەوە.

بۆردی یاریدەدەری یاسایی چ داخوازیەکی لە تۆ هەیە؟
ئەگەر ببیتە مشتەری بۆردی یاریدەدەری یاسایی، ئەوا دەبێت:
> بەردەوام بۆردی یاریدەدەری یاسایی لە ناونیشانی نیشتەجێبوونت ئاگادار بکەیتەوە.
> لە کاتی خۆیدا دەبێت لە هەموو ئەو کۆبوونەوانە بەشداربیت کە بۆت رێکدەخرێت، هەموو قۆناغەکانی پرۆسەی داواکاری مافی پەنابەری زۆر گرنگە، ئامادەنەبوونت لەکاتی پێویستدا لەوانەیە ببێتەهۆی ئەوەی بۆردی یاریدەدەری یاسایی نەتوانێ هیچ جۆرە یارمەتیەکت پێشکەش بکات.

سەربەخۆیی
بۆردی یاریدەدەری یاسایی بۆردێکی سەربەخۆی یاساییە کە خزمەتگوزاری یاسایی لە بواری سڤیکی دابین دەکات.

نهێنی
بۆردی یاریدەدەری یاسایی خزمەتگوزاریەکانی بەشێوەیەکی نهێنی پێشکەش بەو کەسە مافدارانە دەکات کە داواکاری پێشکەش دەکەن. 

رێگای تاقیکردنەوە و بەشداریکردن
بۆ ئەوەی بتوانی داوای خزمەتگوزاری یاسایی پێشکەش بکەیت، پێویستە داهاتی ساڵانەت لە ١٨،٠٠٠ یۆرۆ کەمتربێت.
ئەو کەسانەی داواکاری خزمەتگوزاری تایبەت بە پەنابەران پێشکەش دەکەن، دەبێت بەشداربن لەپێدانی ١٠ یۆرۆ لەبەرامبەر ئەو ئامۆژگاریە یاسایی و کەیسانەی کە لە نوسینگەی کۆمسیۆنی داواکاری پەنابەران یاخود دادگای پیاچوننەوەی پەنابەران پێشکەشیان دەکرێت. هەروەها داواکار دەبێت بەشداربێت لە پارەدان بۆ هەر خزمەتگوزاریەکی دیکەی یاسایی پەیوەندیداربە بابەتی پەنابەران بۆ نمونە ئەگەر کەیسەکەی لەبەردەم دادگای باڵا بوو.

ئەگەر بری سەرمایەکەت لە ٤،٠٠٠ یۆرۆ زیاترە (جگە لە ماڵەکەت) ئەوا دەبێت بەشداری زیاترت هەبێت لە پارەدان.
ئەگەر خزمەتگوزاری راستەوخۆت لە حکومەتەوە پێشکەشدەکرێت (بۆ نموونە شوێنی نیشتەجێبوون و ژەمی خواردن لە جیاتی پارەی چاودێری) دەتوانی داواکاری پێشکەش بکەیت بۆ ئەوەی برێک لەو پارەیەت لەسەر لابچێت، بە یارمەتی بۆردی یاردەدەری یاسایی.

سكاڵاکان
بۆردی یاردەدەری یاسایی پابەندە بە دابینکردنی خزمەتگوزاریەکان بەشێوەیەکەی نایاب و بە کوالێتیەکی بەرزەوە لە هەموو کەیسەکاندا، هەروەها ئامادەیە گوێ لە سکاڵای هەموو ئەو کەسانە بگرێت کە بەدووای مافی پەنابەرێتیدا دەگەرێن و دیدەنی فەرمیان بۆ رێکبخات. کۆپی سکاڵانامە لە هەموو نوسینگەکانی بۆردی یاردەدەری یاسایی بەردەستە یاخود دەتوانی لە نوسینگەری سەرەکی بۆرد یان هەر سەنتەرێکی یاسایی تر دەستت بکەوێت.
وردەکاری چۆنیەتی پەیوەندیکردن بە سەنتەری یاسایی کە بۆردی یاردەدەری یاسایی خزمەتگوزاریە یاساییەکانی پەنابەران و بابەتە پەیوەندیدارەکانی تێدا پێشکەش دەکرێت.

دۆبلین: سەنتەری یاسایی سمتفەیڵد، ٤٨/٤٩ باکوری شەقامی برونسویک، جۆرجس لەین، دۆبلین ٧.
هێلی خۆرایی تەلەفۆن: ١٨٠٠٢٣٨٣٤٣  تەلەفۆن: ٦٤٦٩٦٠٠ (٠١) فاکس: ٦٧١٠٢٠٠ (٠١)
ئیمەێڵ: Smithfieldlawcentre@legalaidboard.ie  
کۆرک: نۆرت کوای هاوس، پۆپس کوای، کۆرک.
هێلی خۆرایی تەلەفۆن: ١٨٠٠٢٠٢٤٢٠  تەلەفۆن: ٤٥٥٤٦٣٤ (٠٢١) فاکس: ٤٥٥٧٦٢٢٩ (٠٢١) ئیمەێڵ: